له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌شاری بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر “شایان ئه‌حمه‌دی ئه‌قده‌م” به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، هێزە ئەمنیەتیەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی “شایان ئەحمەدی ئەقدەم” هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. شایانی باسه كه “شایان ئەحمەدی ئەقدەم” تەمەن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان، لە خۆپیشاندانەکانی ئه‌و شارە دژبه كۆماری ئیسلامی، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، بینایی یەکێک لە چاوەکانی لەدەست داوە.