کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی ژنان دژ بە چالاکییەکانی کانگەی فاریاب و هێرشی هێزەکانی حکومەت

ناڕەزایەتی ژنان دژ بە چالاکییەکانی کانگەی فاریاب و هێرشی هێزەکانی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە ژنان و دانیشتووانی گوندی پەشموکی سەر بە شارستانی فاریاب، بۆ دووەمین ڕۆژی بەردەوام، دژ بە چالاکییەکان و بەهرەوەرگرتن لە کانگەی کرۆمیتی پەشموکی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە توندوتیژی لەگەڵ ناڕازییەکان هەڵسوکەوتیان کردووە. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزە چەکدارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و دەنگی تەقەکردنیش بیستراوە. هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی حکومەت بە باتوم و توندوتیژی جەستەیی هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیان و بە تایبەتی ژنانی ناڕازی. شایانی باسە کە بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا لانیکەم حەوت ژن بریندار بوون و شەش هاووڵاتی، لەوانە سێ ژن، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.