ئابادی“بەپێی دوایین زانیارییەکان، “تەیبە نەزەری مەکی ئابادی“، چالاکی مەدەنی و سیاسی خەڵکی مەشهەد، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی پێنج سلڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، لە لایەن دادگا ئینقلابی مەشهەدەوە ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەوانەی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد دەکرێت. شایانی باسە کە ناوبراو پێشووتر چەندین جاری دیکە بە هۆی چالاکییەکان، ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی و گوشاری ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بووەتەوە.
