کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هوشداری کەمی و کۆچکردنی پەرستاران لە ئێران

هوشداری کەمی و کۆچکردنی پەرستاران لە ئێران 1

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕێژەی کۆچکردنی پەرەستاران بۆ وڵاتانی دەرەوە بە هۆی کەمبوونی حەقدەستەکانیان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرەستاری وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە ئێران لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەمییەکی بەرچاوی پەرستاران بووەتەوە و ئەو دۆخە لەگەڵ زیادبوونی داواکاری بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان خراپتر بووە و ژمارەیەکی زۆر لە پەرستاران بە هۆی دۆخی کاری و مەعیشەتی، وڵات جێدەهێڵن یان لە کارەکەیان دەکشێنەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەمبوونی حەقدەست، لە سەروەبوونی کاتی کار و کەمی هێزی مرۆیی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی جێهێشتنی کار و کۆچی پەرستاران ناو دەبرێن.