بەپێی دوایین هەواڵەکان، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشکردن بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەرتەشی ئیسرائیل بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی میفدون لە باشووری لوبنان، کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر و نیو لە ناوچەی ئاسایشی ژێر دەستی هێزەکانی ئیسرائیل دوورە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، درۆنێکی دیکەی ئیسرائیل گوندی شۆخین لە نزیکی میفدونی کردووەتە ئامانج، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوان یان قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە هێرشەکە لە ناوچەیەک ئەنجام دراوە کە لە سنووری ڕاستەوخۆی لوبنان و ئیسرائیل دوورترە، ئەوەش نیگەرانی لە درێژەدان و فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان زیاد کردووە.
