کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر ئەندامانی کۆنسێرتی کاروانسەرا

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر تەیبە نەزەری مەکی

“بەپێی ڕاپۆرتەکان، پەرستو ئەحمەدی” گۆرانیبێژ، لەگەڵ هەشت کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆنسێرتی “کاروانسەرا“، لەلایەن دادگای ڕژیم لە پارێزگای قومەوە حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دادگای گشتی پارێزگای قوم، “پەرستو ئەحمەدی” و هەشت کەس لە ئەندامانی ئەو کۆنسێرتەی بە ٧٤ جەڵد، دوو ساڵ قەدەغەی دەرچوون لە وڵات و دوو ساڵ بێبەشکردن لە چالاکییە هونەرییەکانیان بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، تۆمەتی ئاراستەکراو بۆ ئەو کەسانە “بەڕێوەنەبردنی یاسا ئیسلامییەکان لە بەرهەمە هونەرییەکاندا” ناو براوە.