ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له گوندی “جه‌كیگوور”ی سه‌ر به شارستانی ڕاسه‌ك و ژن و منداڵێكیان كوشت و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان به برینداری ده‌ستبه‌سه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی سپای پاسداران به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له گوندی “جه‌كیگوور” و شه‌ڕ هاته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژن و منداڵێك گیانیان له ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو كه‌سی هه‌ڵهاتوو له شه‌ڕی تایفه‌یی له ماڵی كه‌سێك به ناوی “ئه‌سغه‌ر ئاسكانی” میوان بوون به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر خانووه‌كه و شه‌ڕ و پێكدادان سێ كاتژمێری خایاندووه.