ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، هێزه‌كانی فه‌راجا له ناكاودا هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكارانی ناوچه‌ی گه‌چین له به‌نده‌رعه‌باس و كۆگای سووته‌مه‌نی كاسبكارانیان سووتاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی گوندی “گه‌چین” به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن سووختبه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك هێزه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان له ناو ده‌به‌ن. هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه سپای پاسداران له چه‌ندین ئێسكله‌ی نهێنی و له ڕێگه‌ی لنج و كه‌شتیه‌وه سووته‌مه‌نی بۆ وڵاتانی دیكه قاچاخ ده‌كات.