کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

هێرشی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خابگای خوێندكارانی زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆل

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ لیباسه‌ شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر خابگای خوێندكارانی زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆل و درگا و په‌نجه‌ره‌كانیان شكاند و كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له‌ ترسیان بۆ خوێندكاران سازكرد.

به‌وته‌ی خوێندكاران، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن دژبه‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌شداریان كردووه‌ و چهن‌دین خوێندكار له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌علیق كراون و ئێستاش كه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر خابگاكان و خۆێندكاران ده‌ترسێنن و  وێڕای شكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌كان بێڕێزی به‌ خوێندكاران ده‌كه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ٢٠ خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌باییان به‌بیانووی به‌شداری كردنیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ته‌علیق كردووه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن بچنه‌ نێو زانكۆوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-