به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی، نان و ده‌رمان له مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه به‌سه‌ختی ده‌ست ئه‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌شی وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحیه كه بووه‌ته هۆی گرانی ٥٠٠٪ی ده‌رمان و ماوه‌ی شه‌ش مانگه كه ٥٠٠ جۆری ده‌رمان نایاب بووه و ڕۆژانه ٥٠ ملیۆن دانه نان له پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان دا ون ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” به بیانووی دابینكردنی یارانه بۆ كاڵا ئه‌ساسیه‌كان، ده‌رفه‌تی بۆ گه‌نده‌ڵی و ڕانتی زۆرتری ناوه‌نده باڵاده‌ستیه‌كان ڕه‌خساندووه، ناوبراو موجه‌وزی وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی له مه‌جلیس وه‌رگرت تاكوو ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاسته‌وخۆ به خه‌ڵك بدات. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر نان و ده‌رمان دا دانا، هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم چوونه‌سه‌روه‌ی نرخه‌كانیان به‌كاتی زانی به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نرخه‌كان ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و زۆرترین گۆشار له‌سه‌ر شانی چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگایه.