به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “حاجی عه‌لی موحته‌سه‌ری” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی ئاتیلا ئۆرتۆپتی سنه كه له شارۆچكه‌ی ژماره یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی ئاتیلا ئۆرتۆپت ساڵی ١٣٨٣ی هه‌تاوی كرایه‌وه و ٥٠ كرێكاری تێدا كار ده‌كه‌ن. شیركه‌تی ئاتیلا ئۆرتۆپت به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیه و تا ئێستا چه‌ند جار كرێكاران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه له كرێكارانی بێكار سوئیستفاده ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كان خۆی دیاری كردووه و زیادی ناكات. شایانی باسه كه حاجی عه‌لی سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی كۆكردۆته‌وه و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر سێ كرێكاری شاغڵ له به‌شی “پلاتینی بڕبڕی پشت”ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردبوو.