“شه‌وگار محه‌ممه‌دی” و “ئامانج منبه‌ری” دوو هاوژینی په‌نابه‌ری سیاسی له توركیا، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له ئارادایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “شه‌وگار محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌روونی دراوه. ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیه نه‌خۆشی تیرۆئیدی هه‌یه و تووشی شۆكی عه‌سه‌بی ده‌بێت. شه‌وگار محه‌ممه‌دی ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی گوشاری ده‌روونی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی، به‌ڵام ڕزگار كراوه و ئێستا خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به ئێران ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات.