ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان و به‌دوای بارینی بارینی به‌خۆڕ، له كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستانی لافاو هات و زیانێكی زۆری به خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌ناه گه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مپی شه‌هبا شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاواره‌كانی شاری عه‌فرین به‌دوای داگیركردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن توركیاوه بووه و به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و سووریا به سه‌ریاندا سه‌پاوه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هاتنی لافاو خێوت و ماڵی ده‌یان كووچبه‌ر له‌ناو چوو و زێانێكی زۆر به خه‌ڵكی هه‌ژاری ناوچه‌كه گه‌یشت.