وتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، نیگەرانی خۆی بەرامبەر به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشاندەران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، هەوڵ دەدەن ژمارەی پشتڕاستکراوەی قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاشکرا بکەین.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها وتی، سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە مۆبایل و ئینتەرنێت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، جێی نیگەرانی ئەوانە و لە ماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان هەندێک جار بە فیشەک وەڵامیان داوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە لاوان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراو و بریندار بوون و به سه‌دان كه‌سیش دەستبەسەر کراون. به‌پێی دوایین زانیاری ژمارەی کوژراوانی ١٥ ئوستان گەیشتووەتە ٧٦ کەس و هەوڵدەدەین ئەم زانیاریانە پشتڕاست بکەینەوە هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لێدوانی هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به خۆپێشانده‌ران زۆر نیگه‌رانین.