ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “په‌یمام منبه‌ری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
خوشکی هه‌میشه زیندوو “پەیمان منبەری” بە ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی براکەی و خاوێنكردنەوەی مه‌زاره‌كه‌ی، یاد و بیرەوەرییەكانی به‌رز نرخاند. ناوبراو له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: “ئەمڕۆ بەهۆی دڵتەنگییەکی زۆرەوە خەریك بوو شێت بم، تەنانەت تا ئاستی خۆكوژی ڕۆیشتم. چوومە سەر گۆڕی براکەم و لە تەنیشتی دانیشتم و چەند کاتژمێرێک قسەم لەگەڵ دا کرد. گوێی لە قسەکانم بوو.. وەک هەمیشە ئارامی کردمەوە. گۆڕی براکەم قیبلەی منە، شوێنی كات بەسەربردن و هەموو شتێکی منە. تا دوا دلۆپی خوێنم له‌سه‌ر ڕێبازی دا ده‌مێنمه‌وه و درێژە بە ڕێگاکەی دەدەم”.