دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران بە ٨٠ کۆچبەرەوە لە ده‌ریای “ئێژه” ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستا ٢٩ کەس ڕزگاربوون و ٥١ کۆچبەرى دیکەش بێسەروشوێنن، کە ژمارەیەکیان کوردن.
بەپێی زانیارییەکان، به‌له‌مه‌كه دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە شارى “ئانتالیا“ی تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و ٨٠ کۆچبەری هەڵگرتووە به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی نێو به‌له‌مه‌كه و خراپی كه‌ش و هه‌واوه نۆقم بووه و ٢٩ كه‌سیان ڕزگاركراون و ٥١ كه‌سی دیكه‌یان هێشتا بێسه‌روشوێنن كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی “عێراق، ئێران و ئه‌فغانستانن.