کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هاووڵاتیی خەڵکی شەنگاڵ لە دژی سوپای عێراق

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هاووڵاتیی خەڵکی شەنگاڵ لە دژی سوپای عێراق

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هاووڵاتیی خەڵکی شەنگاڵ لە دژی سوپای عێراق

ڕۆژی هەینی سەدان هاوڵاتی خەڵکی شەنگال لە دژی هەبوونی سوپای عێراق لە ناوچەی “سنون” و کۆمەڵگەی “دوگور” کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، کە ڕێگە بە هیچ هێزێک نادەن ئیرادەی هاوڵاتیانی شەنگال بشکێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو کۆبوونەوەیه‌دا هاووڵاتییانی کۆمەڵگەی “دوگور” ڕێگای سەرەکی پەڕینەوە بۆ ناو سنونیان داخستووە و لە دەوروبەری هێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکە کۆبوونەتەوە و داوایان کردووە ئەو هێزانە ناوچەکە جێبهێڵن، لە لایەکی دیکەوە هاوکات لەناوچەی سنون بەشێک لەهاوڵاتیان لە چوارڕیانی ناسراو بە “مام زەکی” کۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لە بوونی هێزە عێراقییەکان لەناوچەکەدا دەربڕیووە. جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزێکی گەورەی سوپای عێراق بە تانک و تۆپ لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شەنگاڵدا بڵاوبووەتەوە چەند جارێکیش شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی شەنگاڵ و ئەو سوپایەدا ڕوویداوە.