کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی دوو هاوژین له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی گیلان

ناڕوونی چارەنووسی دوو هاوژین له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی گیلان 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چاره‌نووسی دوو هاوژینی خه‌ڵكی شارستانی خۆمامی سه‌ر به‌ پارێزگای گیلان پاش تێپه‌ڕینی ٤٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

بەیانی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری خۆمام هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “مه‌ریه‌م قاسمی خۆمامی” و ناوبراو و هاوژینه‌كه‌یان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئێستا ٤٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م و هاوژینه‌كه‌ی تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌ و ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان بێبه‌ش كراون.