کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی پێنج لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كرماشان

ناڕوونی چاره‌نووسی پێنج لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كرماشان 1

“اسامه ئه‌یازی”، “مازیار ئه‌حمدی”، “شاهین ڕه‌حمانی”، ئاریه‌ن خاڵ خاڵ” و “به‌رزان یووسفی”، شارومه‌ندانی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی كه‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه‌ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.