له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ، دێولان و سنه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د بێكه‌س”، “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” و “ئه‌رسه‌لان پوریا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌حمه‌د بێكه‌س” خه‌ڵكی گوندی “باوان”ی سه‌ر به شاری ورمێ، شه‌وی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به لێدان و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش لاوێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “بڵواناوا”ی سه‌ر به شارستانی دێولان به ناوی “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی” له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی قاری سه‌ر به شاری سنه به ناوی “ئه‌رسه‌لان پوریا” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.