سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به‌سه‌ر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خه‌ڵكی دێولان، زانیارییەک له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
ئەفشین حسێن پەناهی، برای ڕامین حسێن پەناهی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراوه كە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە هێرشی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سه‌ر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە خۆجێیه‌كان، هێزەکانی ڕژیم پاش ڕفاندنی ئه‌فشین هێرشیان کردووەتە سەر ماڵه‌كه‌ی و هه‌موو شتێكیان تێك داوه.