ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای هۆرمۆزگان له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خووزستان قه‌رزداری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تی و خسووسیهكانه و تاكوو ئه‌و قه‌رزه په‌رداخت نه‌كرێت، حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای هۆرمۆزگانیش نادرێت. به‌وته‌ی ناڕازیان، دوو هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌بۆنه‌ی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.