کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك لەکرێکارانی پاککەرەوە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان، به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كاركێشاوه و پاشان له‌به‌رده‌م نەخۆشخانەی گشتی کەلار كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن: تا مووچەکانمان پێنه‌درێت، ناگەڕێنەوە سەر کارەکانمان .به‌وته‌ی نوێنەری کرێکارانی پاککەرەوە، بەهۆی ئەوەی مووچەی سێ مانگمان پێنەدراوە له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و وێڕای هه‌زینه‌ی هاتووچۆ، بەشێکی زۆرمان کرێنشینین و نەخۆشمان له‌ماڵه‌وه هەیە و پێویستمان بە پارەیە.