بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئومید چراغی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کرماشان و بەندکراو لە ماڵی خۆی بە پێبەندی ئێلێکترۆنی بۆ مەودای ٣٠٠ مەتر، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، بۆ ماوەی یەک مانگە بە پێبەندی ئێلێکترۆنی بۆ مەودای ٣٠٠ مەتر، لە ماڵی خۆی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو سەرەڕای نەخۆشی کێشەی دڵ و هەروەها پێویستی بە پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکی، لە لایەن دادوەری دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، مورەخەسی دەرمانی یان ئازادی مەرجی پێ نەدراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
