ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، شاخەکانی “کەڤرتوو” کە دەکەوێتە ناوچەی بەدەری پارێزگای ئیلام، بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرتووە و هێشتا سرووشتی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا دەسووتێ.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، خەڵک و ژینگەپارێزانی ئەو ناوچەیە، بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە بوون، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست، هاتنی با و هەرهەوها ئەستەم بوونی ناوچەکە، نەک تەنیا نەیانتوانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵکوو لە سەریان ژیانیان مەترسی درووست بووە. جێگای ئاماژەیە کە مەترسی گەیشتنی ئاگرەکە بە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان لە ئارادیە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە دامەزراوە حکومییەکان دەستێوەردانی دۆخەکەیان نەکردووە.
