کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی سوهەیلا مەتاعی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە

گواستنەوەی سوهەیلا مەتاعی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە

ڕۆژی شەممە 23ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “سوهەیل مەتاعی” چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شارستانی دێولان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کرا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو پێشووتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات”، 6 مانگ زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوەندی دەستبەسەرکران و کۆبوونەوەی دادگا لە سەر تۆمەتەکانی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پاراستنی خۆی بێبەش کرابوو.