بەپێی هەواڵەکان، هاووڵاتیانی پارێزگای ئیلام، بە تایبەتی منداڵان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتیانی خەڵکی ئەو پارێزگایە سەرەڕای بوونی چەندین سەرچاوەی ژێرزەمینی و هەروەها کشتوکاڵی دەوڵەمەند، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بایەخ بە ژیانیان نادرێت و تەنانەت لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، زۆربەی منداڵانی ئەم پارێزگایە بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری بنەماڵەکانیان، نەک تەنیا وازیان لە خوێندن هێناوە، بەڵکوو ناچار بوون لە تەمەنی منداڵییەوە پیشەیەکی زەحمەت دەست پێ بکەن.
