ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “كیش چوب” له پارێزگای هورمۆزگان له ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٣٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كیش چوب” به ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی خه‌رمانان هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و خوازیاری پێدانی جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٢ و په‌رداختی مه‌زایا بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، له دوایین ناڕه‌زایه‌تیان دا خاوه‌نكار به‌ڵێنی دا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ بكات به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٨٠ ڕۆژ به‌سه‌ر واده‌كانی، هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵ نه‌گرتووه.