کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مهاباد

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌كانی موبل سازی حه‌ریر، سی كلاس و كاپریس به‌ سه‌رۆكایه‌تی “ڕه‌حیم ئیلاهی” له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی مهاباد و شیركه‌تی “لێنۆ” به‌ سه‌رۆكایه‌تی “ئارمان سه‌فایی” ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه‌ ده‌چه‌وسێنره‌وه‌.

نه‌دانی ٢٠ ڕۆژ حه‌قده‌ست له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵ له‌و شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تیه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه‌، كرێكاران له‌ مافه‌كانی بیمه‌ و ئیمه‌نی شوێنی كار بێبه‌ش كراون. “ڕه‌حیم ئیلاهی” له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هاوكاری ده‌كات و باوه‌ڕی سه‌له‌فیگه‌ری له‌ نێو كرێكاران دا باو ده‌كات. كرێكارانی شاغڵ له‌ كارگه‌ سه‌نعه‌تیه‌كان به‌ گشتی ته‌مه‌نیان ژێر ٣٠ ساڵه‌ و خاوه‌نكار ناچار به‌ ئیزافه‌كاری بێ حه‌قده‌ستیان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌یكه‌ نه‌هار یان ناشتای به‌یانیان پێ بدات و كرێكاران ئه‌بێ له‌ گیرفانی خۆیان هه‌زینه‌كانی خۆراك دابین بكه‌ن. “ڕه‌حیم ئیلاهی” خاوه‌نی كارگه‌كانی نه‌ساجی و موبل سازی حه‌ریر، كاپریس و حه‌ریر پلاس و یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی موبلیات بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر ناوی به‌رهه‌می ماركه‌ی ساخته‌ی توركیایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-