به‌یانی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت له ئاست نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و بیمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی ١٦ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار ٧ مانگه حه‌قی بیهكانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ گۆڕانی شاره‌دار، تۆزێك دۆخی پیشه‌ییان باش بوو، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له شاره‌داری، دووباره حه‌قده‌سته‌كانیان دواخرا و ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نییه.