ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به دۆخی سه‌ختی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناده‌ن. كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار، ماوه‌ی ١٦ ساڵه له‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و داوا ده‌كه‌ن خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.