ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی پارێزگای فارس له به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی شیراز دا كۆبوونه‌وه و له ئاست ناونووسی نه‌كردنیان له وه‌رزی نوێی خوێندن دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سكاڵایه‌كی زۆ سه‌باره‌ت به ناونووسی نه‌كردنی قوتابیانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانه‌وه تۆمار كراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بایه‌خیان پێ نه‌داوه. پێشتر وه‌زیری ئامووزش و پهرهورش وتبووی ناونووسی قوتابیانی بیانی له ئێران قه‌ده‌غه نه‌كراوه و شێوه‌كاری ناونووسی قوتابیان ڕاده‌ستی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگاكانی ئێران كراوه.