به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “شلێر زه‌مانی” ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كردووه و گرته‌ویدیۆكه‌ی له ماڵپه‌ڕی ئینستاگرامی ئه‌و به‌ندكراوه دا بڵاوكردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌ی له ماڵپه‌ڕی “شلێر زه‌مانی”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوبراو ده‌ڵێت كه سێ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بووه به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ ساز نه‌بووه و به سه‌لامه‌ت ئازاد كراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر توندووتیژی جنسی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی كچ له سنه بڵاوكرابۆوه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌دا “شلێر زه‌مانی” ده‌ڵێت كه فریوی فه‌زای مه‌جازی نه‌خۆن و داوا ده‌كات له خه‌ڵك كه ئاگاداری خۆیان بن و هه‌ڵه نه‌كه‌ن هه‌روه‌ها داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كات كاریان به كۆڕه‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بێت و ڕێگه بده‌ن به ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه ئێران.