له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢١ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان له شاری كرماشان لاوێك به‌ناوی “سه‌جاد جه‌مشیدی”، له شاری سه‌قز پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره به‌ناوی “محه‌ممه‌دباقر عه‌باسزاده”، چوار لاوی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د، جه‌ماڵ و كه‌ماڵ گه‌رمێنی” و “سابر محه‌ممه‌دئه‌مینی”، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا به‌ناوی “نیلووفه‌ر میرزایی بافتی”، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری تاران به‌ناوی “محه‌ممه‌د كامفیروزی”، شارۆمه‌ندێكی به‌هایی به‌ناوی “ئایدا ڕاستی قه‌لاتی”، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی ئابدانان به‌ناوی “ئه‌میرڕه‌زا مووسه‌ویان”، لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “شاهپوور زه‌ردوویی”، دوو برای خه‌ڵكی قوروه به‌ناوه‌كانی “ئومید و سه‌عید خالدیان”، خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناوی “په‌ردیس ته‌وه‌كۆلی”، لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “چیا ناسری”، كچێكی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “ڕۆزا گه‌وێڵیان”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز به‌ناوی “وه‌حیده خانپوور”، لاوێكی خه‌ڵكی گێلانغه‌رب به‌ناوی “محه‌ممه‌د په‌رویز” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “ڕه‌سووڵ” ئیوه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.