بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌م زوانه به‌ندكراوێك بە ناوی “ئەمین خورشیدی“، خەڵکی گوندی “نێرگ“ی سەر بە شاری ورمێ له زیندانی ئه‌و شاره له سێداره بدرێت.
به پێی زانییاریه‌كان، ئەو هاووڵاتییه به تۆمەتی “کوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له ساڵی ٢٠٠٩ی زاینی دا لەلایەن دەزگاکانی قه‌زایی ڕژیمه‌وه دەستبەسەرکراوه و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. ناوبراو ماوه‌ی ١٣ ساڵه له زیندانه و هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌یدا نه‌كراوه. شایانی باسه كه ساڵانە سەدان کەس بە تۆمەتی سیاسی و هەروەها تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتن، لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دەدرێن.