نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، له شاری ئیزه كۆبوونه‌وه و وێڕای نیشاندانی یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی، سه‌ما و خۆشییان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی مه‌ده‌نی عه‌ره‌ب، به‌ختیاری، لۆڕ، كورد و ئازه‌ری له فستیواڵی جیژنی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران له شارستانی ئیزه‌ی سه‌ر به پارێزگای خووزستان به‌شدارییان كردووه و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كولتوور و هونه‌ری خۆی له ڕێگه‌ی پۆشینی جل و به‌رگی مه‌حه‌لی و هه‌ڵپه‌ڕكێ نیشان داوه. شایانی باسه كه به‌شێك له ژنانی چالاك له‌و مه‌راسمه دا كه‌لووپه‌له‌ی به‌رهه‌مهێندراوی ڕه‌سه‌ن و خۆراكی خۆجێیی ناوچه‌كه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به گه‌شتیاران كردووه.