ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “جه‌واد ڕه‌زایی” له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، به‌به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی لاهیجان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌واد ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی لاهیجان له‌سه‌ر مه‌زاری به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێنده‌وه.