بەداخ و پەژارەیەکی زۆر گرانەوه هاوڕێ و تێکۆشەری دێرین، دڵسۆز و کەسایەتی ناسراو و بە ھەڵوێست، هاوڕێ “عومەر مامەڕەش” ناسراو بە “عومەر کۆمهڵە”، لە گوندی “پەسوێ”ی سەر بە پیرانشار، بەیانی دووشەممە۲۰ی سەرماوەزی ١۴٠٢ی ھەتاوی، دوای ۴ مانگ بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ “عومەر مامەڕەش” لەدایکبووی یهكی خهرمانانی ساڵی ١٣٤٢ی ھەتاوی بوو. هەر لە تەمەنی لاوییەوە پەیوەست بە تەشکیلاتی کۆمەڵە و دواتر حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. کاک عومەر لە زۆریەک لە ناوچەکانی کوردستان و ئێران کار و زەحمەتی کێشاوە و لە ھەمان کاتدا ھەوڵی بۆ وشیارکردنەوەی ھاوچارەنووسانی بۆ ژیانێکی ئینسانی دەدا. ھاوڕێ عومەر تا بڵێی کەسێکی ڕۆح سووک، خۆشەویست و بەجەرگ لە ناو کۆمەڵانی خەڵک بوو. هەردهم خەڵک و لاوانی هان دەدا بۆ داكۆكی له ماف و ویستە سەرهتایی و بنەڕەتییەکانیان و دهیگۆت كه خەڵک ئهبێت بە ئازادیی و یەکسانی بژین، بەڵام ئازادی و یەکسانی بە بێ فیداکاری ، ھوشیاری و ڕێکخراوبوون بە دەست نایت. ھەر بویە کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی کردبوە سنگەری بەدەستھێنانی ئەو ئامانجە. ھاوڕێ عومەر لە ساتەکانی کۆتایی ژیانی وەسێت دەکات كه لە ئاڵای سووری کۆمەڵەی بگرن و بە خاکی بسپێرن. بنەماڵە و ھاوڕێیانی ئەم داواکاریەیان بەجێ ھێنا و بە ئاڵای سووری کۆمەڵە و به بەشداری جەماوەرێکی زۆر ڕۆژی دووشهممه لە ئاوایی پەسۆی ئەسپەردەی خاک کرا. لە قووڵایی دڵمان و لەلایەن ھەموو ریزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانهوە، سەرەخۆشی گرممان پێشکەش بە بنەماڵەی ئازیزی، ھاوڕێیان و خەڵکی ئاوایی پەسوێ و دەورووبەری دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمیان دەزانین. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.