به‌داخه‌وه ئاگادار كراین كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاوڕێ “ته‌وفێق موسته‌فایی” له تێكۆشه‌رانی خۆشناو و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه له شاری ده‌ماوه‌ند سه‌رقاڵی كرێكاری بوو، له‌كاتی كاركردندا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
هاوڕێ “ته‌وفێق” له تێكۆشه‌رانی دڵسۆز و چالاكێكی به وره بۆ به‌رگری له ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و سۆسیالیزم بوو. گیانله‌ده‌ستدانی له ناكاوی ئه‌و مرۆڤه دڵسۆزه كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران و كوردستانی تووشی شۆك كرد. ته‌رمی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ڕۆژی هه‌ینی به به‌شداری به‌رینی كه‌سوكار و دۆستانی له گوندی ئه‌وێهه‌نگ له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه به خاك سپێردرا. له ناخی دڵه‌وه سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ “ته‌وفێق موسته‌فایی”، دوستان و دانیشتووانی گوندی ئه‌وێهه‌نگ ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.