ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه، سه‌قز و سنه دووكانه‌كانیان داخست و له شه‌قامی فێرده‌وسی سنه‌ش خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی مه‌ریوان، بانه، سنه و سه‌قز له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرتووه و خه‌ڵكی سنه له شه‌قامی فێرده‌وسی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه ڕژیم ئه‌نجام داوه و دروشمه‌كانی “ئازادی و به‌رابه‌ری” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكردۆته‌وه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپێشانده‌راندا كردووه. به‌پێی دوایین زانیاری، بازاڕیانی شاری سنه له كهمهربهنی ٢٥ و مه‌یدانی كارگه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.