ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، زیندانییه‌كی سیاسی پێشوو به ناوی” كامران ده‌روێشی” پاش تێپه‌ڕكردنی ١١ مانگ به‌سه‌ر داخوازی مافی په‌نابه‌ریه‌تی له وڵاتی ئۆتریش، به هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ریه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و لێوه‌كانی دووریوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “كامران ده‌روێشی” به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر بڕیاری ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئۆتریش، هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی و بێ سه‌رپه‌نابوونی مانی له خواردن گرتووه و لێوه‌كانی دووریوه‌ته‌وه. ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له زیندانی ورمێ زیندانی و ئه‌شكه‌نجه درابوو.