ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لیوه، په‌یك موتورییه‌كانی شاری ئاتن له یۆنان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت مانیان گرت و دواتر ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان له‌و شاره به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یك موتورییه‌كانی شاری ئاتن له یۆنان له ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قدسته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته خسووسیه‌كانه‌وه ناڕازین و ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی په‌یك موتوری ده‌ڵێن: حه‌قده‌سته‌كانمان زۆر كه‌مه و پێداویستیه‌كانی ژیانمان بۆ دابین ناكات.