کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی ٣٤ به‌ندكراوی ژن له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتنی ٣٤ به‌ندكراوی ژن له‌ زیندانی ئێڤین 3

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی په‌یجی تایبه‌تی نه‌رگس محه‌ممه‌دی، ٣٤ به‌ندكراوی ژن له‌ زیندانی ئێڤین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا و به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خه‌بات دژ به‌ كۆماری ئیسلامی كرده‌وه‌.