ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كارمه‌ندان و كرێكارانی ده‌وڵه‌تی له ئیتالیا دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی مانیان گرتووه و خوازیاری درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی له ئیتالیا له ڕۆژی ١٨ی مانگی نۆڤامبه‌ری ٢٠٢٣وه ده‌ستیپێكردووه. ناڕازیان خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره كارییه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان بوون. به‌وته‌ی چالاكانی كرێكاری ئیتالیا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی له ڕێگه‌ی واژۆكردنی قه‌راردادی كاتیه‌وه، ده‌یانه‌وێت بێڕێزی به كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی بكه‌ن و زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی لهسهركاردهركردنیان لێ ده‌كه‌ن. كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا له نێو وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا، كه‌مترین ئیزافه حه‌قده‌ستیان بووه و به‌های حه‌قده‌سته‌كان له ئاست هه‌ڵاوسانی دوو ساڵی ڕابردوو له سه‌دا ٧ كه‌می كردووه. هه‌روه‌ها وێڕای كه‌مبوونی هێزی كار له به‌شه‌كانی په‌ره‌ستاری و موعه‌لیمی، ده‌وڵه‌ت قه‌رارداده‌كانیان ناكات به هه‌میشه‌یی.