كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری زۆربوونی كاتی كاركردنیان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته كارییه‌ی كه پێشتر واژۆیان كردووه، كاتی كاركردنیان له‌و پاڵاوگه‌یه‌دا دیاری كراوه و ئه‌م زیاد كاركردنه‌ی ئێستا و به‌بێ زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان به نایاسایی و چه‌وساندنه‌وه ده‌زانن. جێگای ئاماژه‌یه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای كار و گرێبه‌ستی بوونی ئه‌و كرێكارانه، له هۆكاره‌كانی سته‌م و چهوساندنهوهیانه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌وه.