ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، “نایب عه‌سكه‌ری” یه‌كێك له به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، به‌هۆی درووست بوونی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و زیندانه، ناوبراو له به‌ندی سیاسیه‌وه بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه گوازرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستاندا، “شاكر بێهروزی” زیندانی سیاسی مه‌حكووم به سێداره له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، به بیانووی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نزیكیه‌وه بانگهێشتی ژووری نیگابانی ئه‌و زیندانه كراوه و دواتر بۆ ژووری ژماره دوو گواستراوه‌ته‌وه. ئه‌م زیندانیه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم له‌و زیندانه‌دا مانی له خواردن گرتووه.