به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌راك له سێداره دراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م به‌ندكراوه به ناوی “یوسف كواروویی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌و به‌ندیخانه‌یه به‌ندكرابوو و دواتر له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، به لانیكه‌م ٩٧٥ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون، كه به‌ڕێژه‌ی ساڵی ٢٠٢٣، ١٧ له سه‌د ڕێژه‌که‌ی زیادی کردووه