کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان 2

به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ به‌ ناوه‌كانی “سه‌عید غوڵامی” و “مێهدی ئه‌حمه‌دی”، له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌یان به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٩٣٠ به‌ندكراو، كه‌ ٥ كه‌سیان منداڵ بوون، له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون، كه‌ به‌ ڕێژه‌ی لانیكه‌م ٢٤ له‌ سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه‌.