به‌یانی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی عه‌بدۆڵڵا سه‌فه‌رزهی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سێ به‌ندكراو كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: مۆسه‌یێب عه‌زیزی و سه‌جاد ئێقباڵی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و موحاره‌به له ڕێگه‌ی دزی چه‌كدارانه له سێداره دراون.