کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٢٢ به‌ندكراو له‌وانه‌ چوار به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌سار

له‌سێداره‌دانی ٢٢ به‌ندكراو له‌وانه‌ چوار به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو‌ له‌وانه چوار به‌ندكراوی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٧ كه‌س له‌و ٢٢ به‌ندكراوه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ماده‌ه‌ی هۆشبه‌ر و چوار كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌سێداره‌ دراون، هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراو خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و ٧ به‌ندكراو چالاكی ئایینی بوون و به‌ندكراوێكیش هۆكاری له‌سێداره‌دانی دیار نییه‌. ناسناوی شه‌ش به‌ندكراو بریتیه‌ له‌: “ئیسماعیل شه‌ره‌فی”، “محه‌ممد غوڵامی”، “عه‌بدۆڵڵا شه‌هنه‌وازی”، “شه‌هاب مه‌له‌كی”، “ڕه‌سوول(پاشناو نادیار) و كه‌سێك به‌ پاشناوی قه‌نبه‌ری. شایانی باسه‌ كه‌ به‌یانی چوارشه‌ممه‌، به‌ندكراوێكی دیكه‌ش له‌ زیندانی سه‌بزه‌وار به‌ ناوی “ئه‌كبه‌ر گه‌وهه‌ری” به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ سێداره‌ دراوه‌.